مەلا بەختیار ناوەرۆكی كۆبونەوەی حیزبەكەیی و پارتی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 477 جار بینراوە

ستاندەر

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایدەگەیەنێت لە کۆبونەوەکەدا پرسەکانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێ‌، لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری، هاوسه‌نگی حوكمڕانی، توخنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، باسی كۆنتڕۆڵكردنی گومرگه‌كان نه‌كراوه‌، قسه‌ له‌ نه‌وتی به‌قاچاخ براو له‌ ئارادا نه‌بوه‌.

مه‌لا به‌ختیار هەروەها رەخنە لە راگەیەندراوی کۆبونەوەی دوێنێی پارتی و یەکێتی لە دوکان دەگرێت و رایدەگەیەنێت، جگە لەوەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی رێزمانی جۆراوجۆری تیایه، وادیاره‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش، هێشتا، له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبونه‌وه‌ی باڵایه‌، كه‌ تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ردولا هاتبێته‌ ئاراوه‌، كه‌ ئه‌و متمانه‌ سیاسییه‌، به‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی‌و هه‌لپه‌رستی، له‌ده‌ستدرا، دەشڵێت، راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دوێنێ‌، به‌زۆری، بۆچونه‌كانی پارتی تیایدا ره‌نگی سیاسی داوه‌ته‌وه‌.

مەلا بەختیار راشیگەیاندووە، “له‌ هه‌مو حاڵه‌تێكدا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی گوێ‌ بده‌مه‌ موزایه‌ده‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌لپه‌رسته‌ مشه‌خۆره‌كان، به‌نده‌، وتومه‌و ده‌یڵێم، سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان، نه‌ك په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و پارتی به‌ ئه‌رك ده‌زانم به‌ڵكو چاره‌نوسسازیشه‌، هاوكات، په‌یوه‌ندی هه‌ردولاو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ بناغه‌ی حوكمڕانی ئه‌م قۆناغه‌ داده‌نێم، هه‌روه‌ها، په‌یوه‌ندی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا، گرنگه”‌.

دەشلێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌، دور له‌ روانگه‌ی حوكمڕانی زۆرینه‌ی پارتی‌و سیاسه‌تی دوفاقی یه‌كێتی (ده‌سه‌ڵات- ئۆپۆزسیۆن) پێویستی به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچه‌رخه‌، له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان، لێكدانه‌وه‌ی هاوچه‌رخ واتا:

یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت.

دوه‌م: له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگ، ده‌ستوری هه‌میشه‌ دیموكراسی-مه‌ده‌نی گه‌ل په‌سه‌ند، په‌سه‌ند بكرێت‌.

سێهه‌م: شه‌فافیه‌ت له‌ ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داراییدا هه‌بێت.

چواره‌م: گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكرێ‌‌و هه‌ر لایه‌ك‌و كه‌سێك، كۆن‌و نوێ‌ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بسه‌لمێندرێ‌، سامانی حكومه‌تیان لێبسه‌ندرێته‌وه‌و دادگایی بكرێن.

پێنجه‌م: ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له‌ زانكۆكاندا به‌ بودجه‌ی ته‌واوه‌وه‌، به‌ سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانه‌وه‌، په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات.

شه‌شه‌م: ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێ‌‌و هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتگیرو به‌ ده‌ستور یه‌كبخرێته‌وه‌، به‌ ئاساییشه‌وه‌.

حه‌وته‌م: ژێرخانی یٔابوری به‌رهه‌می فره‌چه‌شن؛ پیشه‌سازی، نه‌وت، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، پته‌و بكرێ‌.

هه‌شته‌م: یاسای سۆسیال-دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێندرێت‌.

نۆهه‌م: ژنان، یه‌كسان له‌ته‌ك پیاوان، ئه‌رك‌و مافیان به‌ كرده‌وه‌ هه‌بێت

ده‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌نا (پیران) بۆ ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زاو شایسته‌كان، هه‌ڵبژێردرێ‌.

یانزه‌هه‌م: حكومه‌ته‌كان.. نیوه‌ی كه‌متریان، ته‌كنۆكرات‌و پسپۆڕ نه‌بن.

دوانزه‌هه‌م: نه‌خوێنده‌وارو ده‌رچوی خوێندنی سه‌ره‌تایی-ناوه‌ندی، له‌ په‌رله‌ماندا، قبوڵ نه‌كرێ‌.

سیانزه‌هه‌م: به‌پێی رێژه‌ی كوردو پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانی تر، له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، كاندیدیان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێ‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.