پەكەكە هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكەی دوێنێی فرۆكەی توركی بۆ سوپای عێراق ئاشكردەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە راگەیەنراوێك هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بۆردومانی ئۆتۆمبێلەكانی هێزی پاراستنی سنوری عێراق ئاشكراكرد و رایگەیاند، کە لەگەڵ ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عێراقەوە ئاڵای عێراق هەیە، بەڵام سوپای تورک بە مەبەست کردوویانەتە ئامانج، ئەویش بە ئامانجی تێکدانی دانووستان و چارەسەری ئاشتیانە.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، هێزەکانی سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی ئێمەدا کۆبوونەوەیان هەبوو لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە، دوای کۆبوونەوەکە سوپای تورک شوێنی کۆبوونەوەکەی بۆردوومان کرد، لەگەڵ ئەوەی کە ئاڵای عێراق بە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عێراقەوە بوو، بەڵام فڕۆکەکانی سوپای تورک بەمەبەست سوپای عێراقیان کردە ئامانج.

دەشلێت دەوڵەتی تورکی فاشیست بە مەبەست سوپای عێراقی کردووەتە ئامانج، لەبەر ئەوەی هیچ دانووستانێکی ئاشتی قبوڵ ناکات، بۆیە وەحشیانە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عێراق، لە ڕەوشێکی وەهادا کە بڕیار بوو هەموو گرفتەکان بە دانووستان چارەسەر بکرێن دەوڵەتی تورک هێرشێکی وەها ئەنجام دەدات، ئەو ڕاگەیەندراوەی بەناوی حکومەتی هەرێمیشەوە بڵاوکرایەوە دەوڵەتی تورک وەک خاوەن ماف نیشان دەدات، ئەوە ڕاست نییە کە تەنانەت کوشتنی هاوڵاتیانیش نەبینێت، پێویستە حکومەتی هەرێم خۆیان لەو ڕاگەیەندراوانە بپارێزن و دەست لەوە هەڵگرن کە دەوڵەتی تورک بە خاوەن ماف بزانن.

لە راگەیەنراوەكە هاتووە سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەحەمەد ڕەشید و زوبێر حالی دەکەین، سەرەخۆشی لە گەلی کورد و عێرق دەکەین، ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک بە خەونی عوسمانییەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات، بۆیە دەبێت گەلی کورد و عەرەب لەدژی ئەو هێرشانە خەباتی هاوبەش ئەنجام بدەن و ڕووبەڕووی ببنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.