ستاندەر
بەرپرسێكی ئەمریكی بەرگری لە گرێبەستی كۆمپانیایەكی نەوتی ئەمریكی لەگەل هێزەكانی سوربای دیموكرات دەكات.
جیم جێفری، نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاند:”حكومەتی ئەمریكا خاوەنداریەتی نەوتی سوریا ناكات و دەستیشی بەسەردان ناگرێت.
وتیشی ئەوەی كە ئیدارەی نەوتی ئەو ناوچەیە دەدات خەلكی ناوچەكە خۆیەتی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا نەك كەسی تر.
جێی باسە پێشتر دیمەشق ئەمریكا بە دەستبەسەرداگرتن و دزینی نەوتی سوریا تۆمەتباركرد، توركیاش بەهەمان شێوە دژایەتی خۆی بۆ ئەو رێكەوتنە نەوتیە كە بۆ چاكسازیكردنە لە كێلگە نەوتیەكانی ئەو ناوچەیە ئەنجامدراوە.