لە پەراوێزی پەیامێكی د. عەلی قەرەداغی: با هەڵە مێژووییەكان دووبارە نەكەینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ئامادەكردنی: ستاندەر*

كورد درێغی نەكردوە لەیارمەتی برایانی عەرەب بۆ رزگاری وبەرگری لەخاكیان، هەموتان سەربردەی سەلاح الدین ئەیوبی دەزانن، بەڵام كەمتر ناوی (ابو محمد كوردی)دە هێندرێت كە لەسەدەی 16 چ جۆرە بەرگریەكی دەریایی كرد دژی پورتوگال، بە شەهید كردنی ئەو پاڵەوانە بەخیانەت ئینجا پورتوگال بۆیەكەم جار گەیشتە وولاتانی كەنداو .

لەگەرمەی جەنگی جیهانی یەكەم، لەو كاتەی شیخ محمود و كورد بۆبەرگری لە خوارووی عیراق بوون و سەركەوتنیان بەدەست هێنا كەچی (ماكماهۆن –شریف 1915) ڕیككەوتن بەسەرۆكایەتی شا فەیسەل و لۆرانسی بەریتانی لە 10/6/1916 هێرشیان كردە سەر عوسمانی و فەلەستینیان لەژیر دەستی دەرهێنا، ڕادەستی هێزەكانی بەریتانیا كرا، ئێستا عەرەب ناویان لێ ناوە (ثورة العربیة الكبری)، لە پاداشتی ئەو خزمەتە مەلیك فەیسەل عێراقی بۆ دروست كرا، مەلیكیش لەگەل وایزمان ریكەوتن لە3\1\ 1919 (دەقی دیباجەكە: إن صاحب السمو الملكی اڵامیر فیصل ممثل المملكە العربیە الحجازیە والقائم بالعمل نیابە عنها والدكتور حاییم وایزمن ممثل المنطقە الصهیونیە والقائم بالعمل نیابە عنه یدركان القرابە الجنسیە والصلات القدیمە القائمە بین العرب والشعب الیهودی ویتحقق أن اضمن الوسائل لبلوغ غایە أهدافهما الوطنیە هو فی اتخاذ أقصی ما یمكن من التعاون سبیل تقدم الدولە العربیە ).

لەسالی 1942 كۆمەڵەیەكی هاوبەشی عەرەبی و یەهودی بەناوی (جمعیە اخود) دروست بوو بۆ لیكنزیك كردنەوەی هەردوو لا، پێی وابوو چارە ئەوەیە دەولەتیكی هاوبەشی یەهودی وعەرەبی دروست بێت، پێشوو تریش وەها كۆمەڵەیەكی تر بەناوی (جمعیە بریت شلوم) دروست كرابوو، نزیك لەو ڕایە كۆمەلێك بڕیاڕو پرۆژەدەرچوو، ئەو جۆرە گەڵاڵانە بەردەوام بوو، بەو دواییە پرۆژەیەكی تر بەناوی (ئیسراستین) كە لە كتیبی سپی(كتاب الابیض) لەلایەن سەركردە عەرەبەكان بلاوكرایەوە، تا ئەو ساتەش عرب هەیە وەزیر لەدەولەتی ئیسرائیل و لە سوپای ئیسرائیل وئەندام لە كنیسەی ئیسرائیل،  ئەو هێزە عەرەبیانە بەشداری ژیانی سیاسی ئیسرائیلن بریتین لە:( الجبهە الدیمقراطیە للسلام والمساواە)،( القائمە العربیە الموحدە )،( الحركە الإسلامیە الجناح الجنوبی- رائدصلاح)، (الحزب العربی للتغییر )( التجمع الوطنی الدیمقراطی).

ئەو حزب ولایەنانەی عەرەبی سەروو بەشداریان لەهەڵبژاردنی ئیسرائیل كردوە بۆ بەئەندام بوون لە كنێست، هەندێ‌ لە ئەندامانیان لە كنێستە: عزمی بەشارە ، عبدالملك الدهاشە –ایوب القرا-محمدبركە هەندێك لەوانە گەیشتنە ئاستی جێگری سەرۆكی كنێست، لە ساڵی 1948پرۆژەیەكی ترسناك دابەشی فلستین كرا (3) بەش، قطاع غزە بۆ میسر، (ضفە الغربیە) بۆ ئەردەن لە 16/دیسمبر/1949 ئوردەنیش بەرەسمی بڕیاریدا بەیەكجاری بەشێك بێت لێی، دوای ئیسرائیل لە 1967 داگیری كردەوە، بەشێكی تر زیاتر لەوە ڕاشكاوانە دەلێن : وڵاتانی عەرەب لە بنەچە بۆ دژی یەكێتی عەرەب و بۆ پاریزگاری ئیسرائیل دروست بووینە، لەدوا هیرش ئیسرائیلیش بۆ سەر غزە لە (2009) وڵاتانی ئوردن و میسرو سعودیە و دەسەڵاتی فەلەستین لایەنگیری ئیسرائیلیان كرد، تائەو ساتەش ئابلوقە خراوەتە سەرغەزەی فەلەستین لەلایەن عەرەب خۆی.

سەربردەی زۆرهەیە لەكوردستان لە دوای دروست بوونی ئیسرائیل خەلكی وەك جیهاد بۆ شەڕی فەلەستین چووینە لەلایەن رژێمە عربیەكان گیراون، لەكتێبی(حول خط الاستراتیجی) ئەوباسانە دووپات دەكاتەو دەلێ‌ ئەو رژیمانە ئەركیان رزگاركردنی فلستین نەبوە بەلكو شۆرشگیرانی فەلەستینی چەك بكەن. هەر لەو كتیبە( ص106) دەلێ‌ لەسالی 1936 رژێمە عەرەبیەكان شۆرشی فەلەستینیان ئابلوقەداو كوژاندیانەوە لە جیاتی بریتانیا، هەر ئەو رژێمانەش بریاری دابەشی فەلەستین و جێگیركردنی دەوڵەتی ئیسرائیلیان خۆش كرد، دەشلێـت رژێمی ئوردەنی لەهەموان خراپتر بوو، هەر دروست بوونی ئوردەن بەمەرجی پاسەوانی لە ئیسرائیل بوە. بۆیە بەریتانیا بەشێكی لە فەلەستین بە ئوردەن داو وەریگرت (زیفەی غربی) ص107 وص112.

سیخوڕی وپەیوەندی سەرۆكە عەرەبەكان زۆرو ئاشكرایە لەبەڵگەنامەكان هەر ناژمێردرێ ..ئیتر بۆچی ئێمەی كورد دژایەتی ئیمارات بكەین لەبەر خاتری توركیاو ئێران.

ئێمە زیاتر لەقەبارەی خۆمان كردوە، بەداخەوە دوای ئەو هەمو راستیانە هەندێ كوردی خۆمان كە بە عەقلیەتی بێگانە كاریگەرن سەركردە كوردەكانی خۆمان توومەتبار دەكەن بە پەیوەندی بە ئیسرائیل كە هیچ ئەسلێكی نیە .

سەرچاوە: مەوسوعەی جودی*

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.