ستاندەر
رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینێکدا ئاشكرایكرد “دوای بێ ئومێدبونی هەرێم لە هەمو هەوڵێکی بۆ فشارخستنەسەر بەغدا، تا پارەی بەلاشی بۆ بنێرێت، دواجار هەرێم رازی بو دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی خاڵە گومرگیەکانی عیراق بێنە نێو گومرکەکانی هەرێمی کوردستانەوەو نیوەی داهاتی گومرگەکانیش تەسلیمی بەغدا بکەن”.
وتیشی ، لەبەرامبەریشدا، بەپێی ئەو رێککەوتنە کۆنەی پێش چەند رۆژێک هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەسەر کردبو، بەڵام لە دواساتدا هەرێم کشایەوە، بەغدا بەپێی داهاتی بەردەستی، چەند جارێک 320 ملیار دینار تەنها تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەرێم دەنێرێت.