ستاندەر
عودەی عەوواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی سادیقوون رایدەگەیەنێت:”دوای ١٧ ساڵ هێشتا هاتنی شاندەكانی هەرێم بۆ بەغدا بەردەوامە بێئەوەی هیچ چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەكان هەبێت، هەروەك داواشیكردووە ئەگەر دەیەنوێت جیاببنەوە ئەوە بێ گرەوكردن لەسەر فاكتەری كات دەوڵەتی خۆیان رابگەیەنن، ئەگەر دەشیانەوێت لەناو دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە ئەوە پابەندی یاسا و دەستووری عێراق بن”.
عەوواد لەلێدوانێكی بۆ میدیا عێراقیەكان ئاشكرایكردووە، لەهەرێمی كوردستان ٢٣ دەروازەی سنووریی نافەرمی هەیە، كە بێ ئاگاداری حكومەتی ناوەندی كار دەكەن و پابەندی ڕێكارە یاساییەكانی سەپاندنی باج و گومرگ نابن.