شیكارییەك بۆ رێکەوتنی هەرێم و بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 320 جار بینراوە

 ئەحمەد سەید عومەر

رێکەوتنی نێوان هەرێم و کازمی گەرچی لەم قۆناغەدا ، رزگارکردنی گیرفانی خەڵکە لەخاڵی بوونی و خراپی گوزرانی کۆمەڵانی خەڵک ، بەڵام خۆی لەخۆیدا شکستێکی تری حکومرانی هەرێمە ! بۆ؟

یەکەم _ گەرانەوەی فه رمانبەری چاودێری بەبیانوی جێ بەجێ کردنی مادەی 114 دەستووری هەمیشیە بیانوێکە چیتر نا بۆشاردنەوەی شکست. لەرابردوو عێراق لاواز بووە لەبەرانبەردا هەرێم بەهێز بووە ، بەردەوام عێراق داوای چاودێری دەروازە سنووریەکانی هەرێمیان کردوە ، بەڵام هەرێمیش داوای جێ بەجێ کردنی مادەی 140کردیە پەلو پۆی بەستینەوە ناچار بوونە پاشگەزببنەوە لەداواکەیان ، بەڵام دۆخەکەی نوکە جیاوازە ، هەرێم لەرووی ئیکۆنۆمی و سیاسیەوە لاوازە ئەمە هەلێکە کازمی لەهەڵبژاردن نمایشی عێراقێکی بەهیزی پێ ئەکات لەسەردەمی فەرمانرەوایی ئەودا.

دووەم_ گەر چی پرۆژەی یاسای چاکسازی کۆمەلێک برگە باشی تێدابوو بۆ گەرانەوەی داهات بۆ خەزێنەی هەرێم ، سەرەرای تێبینی و سەرنجەکان ، بەڵام تا ئێستا یەک خاڵ لەپرۆژە یاسایی چاکسازیی نەچۆتە بواری جێ بەجێ کردنەوە ، لەدوای دەرچوونی یاساکە چوار لێژنە پێکهاتووە بۆ دەروازە سنووریەکانی هەرێم ،بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە !بەگه رانەوەی کورد بۆ رێکەوتن و قبوڵکردنی مەرجەکانی بەغدا ، ئەو راستیە دووپات ئەکاتەوە پرۆژە یاسایی چاکسازیی خۆی لەنێو رەفەکانی ئەنجوومەنی وەزیران هەرێم دەبینێتەوە ، دەبێتە ئارامگای مێشوڵە! چیتریش نابێتە کاڵا بۆ فرۆشتنەوەی مزایەدە.

سێ یەم_ مەلەفی گەندەڵی و گرتە ڤیدیۆییە نا ئەخلاقییەكان بەشێک لەبەرپرسە باڵاکانی عێراق و ڕازی كردنیان بوو بە پارە و پێدانی سامان بوو لە كوردستان لەو ڕێگەیەوە ئەو بەرپرسانەیان خستبووە خزمەتی حیزب و بازرگانیەكەی ، بەڵام ئەم کارتە نوکە سوتا ، چونکە کازمی لەرابردوو زۆر بەباشی کاری لەسەر ئەرشیف کردنی گەندەڵیەکان و ئاگاداری زۆربەی هەنگاوەکانی بەرپرسەکان بووە، ئەوەی لای هەرێم هەیە لای کازمی تۆزی گرتووە!

چوارەم _ لەم رێکەوتنە کازمی بەلێنەکەی خۆی جێ بەجێ کرد لەسەر وبەندی دەست بەکاربوونی یەکێک لەخاڵەکانی بەرنامەی کاری کازمی گەرانەوەی پەیوەندێکی تەندروست بوو لەگەڵ کورد دا . کورد ووتنی : لەناری داو لەبزماریشدا ، دەسکەوتێکە لەسەر و بەندی هەڵبژاردنی سۆزی عاتیفەی شەقامی پێ ئەجولێنت بەگەرانەوەی هەژموونی دەسەڵاتی ناوەندە بۆسەر دەروازە سنووریەکانی هەرێم .

پێنج_ گەر چی ئەم رێکەوتنە دەبێتە ماییەی کۆتایی هێنان لەئازاری چاوەروانی خەڵک بۆ وەرگرتنی مووچە ، بەڵام تەنها ئازارەکەی بەنج دەکا ، لەدواجار بەنجاکە بەر ئەدا ، ئەوکات تۆ لەقاڵب دراوی ، کازمی هەڵەی دوای ریفراندۆم دووبارە ناکاتەوە کە چەند ئەفسەرێک بنێرێت تەنها دەسەڵاتێکی رۆبۆتیان هەبێت وەک ئەم ئەفسەرانەی لەدوای ریفراندۆم لەفرۆکەخانە جێگر کران ، کازمی مەرجی دەسەڵاتی کارگێری و دارایی هەیە لەدەروازە سنووریەکاندا.

شەش_ کورد گەرچی یەکێک لەبەندەکانی دەستووری جێ بەجێ کردوە دەبوو ئەم رێکەوتنە بەئاگاداری ووڵاتانی سێ یەم بوایە بۆ ئەوەی کازمی ناچار بکرێت بەلایەنی کەمەوە ، دەسەڵات بۆ کورد بگرێنتەوە لەناوجە دابرێندراوەکان نەدەبوو هەموو زەلیل بوونەکە لەمووچەدا کۆ بکەنەوە. حەوت_ کورد باش درکی بەو راستیە کردبوو ، کازمی دوای گەرانەوەی لەواشنتۆن ، گەرچی سەردانەکەی پرۆتۆکۆلیە هیچ رێکەوتنێکی سیاسی و ئیکۆنۆمی و سەربازی لێ ناکەوێتەوە ، بەڵام درکی بەوە کردبوو کازمی سکاڵای خۆی نمایش دەکات لەبەردەم ئیدارەی ترەمپ و بەهێزەوە ئەگەرێتەوە تا رادەی ئەوەی گەر کورد نێتە ژێر باری رێکەوتن قوڵی کورد با ئەدا ، تارادەی ئەوەی مووچەی فەرمانبەری هەرێم بگوازێتەوەسەر عێراق تەنانەت پرۆژەیەک ئامادە کرابوو لەلایان بەشێک لەئەندامانی گۆران و کۆمەڵ ..

لەکۆتا ماوەتەوە بلێم : براوەی یاریەکە کازمی و پارتی و یەکێتی و گۆران بوون ، چونکە کازمی گەورەی خۆی نمایش کرد وخالێک لەخاڵەکانی بەرنامەی کاری جێ بەجێ کرد و پارتی و یەکێتی و گۆران بەرژوەندیەکانی خۆیان پاراست ، دوای هاتنی پارەکەی دابەشکردنی مووچە تورەیی خەڵک دا ئەمرکێنتەوە ، گەر رێکەوتن نەهاتبایە کایەوە تورەی شەقام تائاستی خوێن رێشتینی لێ دروست دەبوو حکومەتیان ناچار دەکرد دەست بۆ چاکسازی راستەقینە ببەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.