خالید شوانی وردەكاری رێكەوتنی بەغدا و هەولێر پشتراست دەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند دوای زنجیرەیەك گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕی بۆچوون، دواجار حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا گەیشتونەتە رێكەوتن بۆ پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران و داهاتی دەروازە سنوریەكان.

خالید شوانی راشیگەیاندووە:” حكومەتی عێراق مانگانە بری 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، هەروەها بەگوێرەی قانونی بەرێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 مامەلە لەگەل داهاتی دەروازە سنوریەكان دەكرێت”.

وتیشی لەسەر پرسەكانی چاودێری دارایی و وردبینی رێكەوتن كراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە رێكەوتنەكە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.

جێی باسە چاوەرێ دەكرێت رۆژی دووشەممە بەغدا 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.