هەڵوێستی پارتی لەبارەی ئەو سكاڵایەی بەتۆمەتی گەندەڵی دژی فوئاد حوسێن جوڵێنراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

رێبین سەلام، كادیری پێشكەوتووی پارتی و مامۆستای زانكۆ لەبارەی ئەو سكاڵایەی دژی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جوڵێنراوە رایدەگەیەنێت ئەو سكاڵایە ئامانجی سیاسی لە پشتە.

راشیگەیاندووە پارتی دژی هیچ رێوشوێنێكی قانونی نیە بەو مەرجەی بەسەرهەموواندا جێبەجێ بكرێ و ئامانجی سیاسی دیاریكراوی دژی حیزب و پێكهاتەیەكی لە پشت نەبیت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە ئەو بابەتەی دژی فوئاد حوسێن وروژێنراوە بەهیچ جۆرێك یاسایی نییە و مەبەست لێدانە لە وەزیری دەرەوە، وتیشی: ئەوان دەزانن لە دەستەی دەستپاكی لەعێراق پێویستی بە دەستپاكی هەیە، لەبەر ئەوەی لەلایەن پارت و لایەنە سیاسییەكانەوە هەڵدەسووڕێنرێت.

جێی باسە بە تاوانی بەهەدەردانی ماڵی گشتی، دەستەی نەزاهە سكاڵایەكی دژی فوئاد حوسێن وەزیری پێشووی دارایی عێراق جوڵاندوە بەجۆرێك ئەگەر تاوانەكە ساغ بێتەوە تا حەوت ساڵ زیندانی سزادەدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.