ستاندەر
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی داوادەكات سەرجەم دەروازە سنوریەكان لە عێراق بخێنە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی ئەویش بۆ جێبەجێكردنی بەندێكی دەستوری.
سەلیم شوشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی:” داهاتی دەروازە سنوریەكانی هەرێم تا ئێستا نازاندرێت بۆ كوێ دەچێت، بۆیە پێویستە دەسەڵاتی ئیتحادی بەسەر سەرجەم دەروازە سنوریەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە بسەپێندرێت چونكە دەستور ئەو بابەتەی یەكلاكردیتەوە.
دەشلێت دەروازەی وشكانی و ئاوییەكانی عێراق دەستور یەكلای كردۆتەوە كە پێویستە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئیتیحادی بێـت.