پشتیوانیەكەی بایدن بۆ كورد توڕەیی توركیای بەدوای خۆیدا هێنا

لەلایەن ستاندار Posted on 1308 جار بینراوە 0 سەرنج
biden-erdogan

ستاندەر

دوای ئەوەی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەوتەكانیدا ڕۆژی (شەممە)ی ڕابردوو، هێرشێكی توندی كردە سەر توركیا و ئەردۆگانی بەستەمكار ناوبرد و ئیدانەی سیاسەتەكانی بەرامبەر كورد كرد و داوای پاڵپشتیكردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی لەدژی سەرۆكی توركیا كرد.

لەبەرامبەردا ئەو وتارە توڕەیی توركیای بەدوای خۆیدا هێناوە، لەو چوارچێوەیە ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ڕایگەیاند، شرۆڤەكەی جۆ بایدن بۆ توركیا پشتی بەنەزانیی و لوتبەرزی و دووڕوویی بەستووە .

راشیگەیاند”ئەو زەمەنە تێپەڕی كە توركیا فەرمانی لەدەرەوە بەسەردا بكرێت، گەر لەو باوەڕەدایت كە دەتوانیت ئەوە بكەیت، فەرموو تاقی بكەرەوە، باجەكەشی دەدەیت”.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.