پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا

لەلایەن ستاندار Posted on 314 جار بینراوە

عومەر عەلی

ئەو پرۆژە یاسایەی کە ئێستا لە پەڕلەمانی کوردوستان بە ناوی ڕێکخستنەوەی میدیای ئەلیکترۆنی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە ،لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتیەوە پێشکەش کراوەو زیاتر لە ٥١ ئەندام پەڕلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان ئیمزای لە سەر کراوە .بەپێی بۆچونی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و ئەکادیمیە سەربەخۆکانی بواری ڕاگەیاندن ئەمە هەوڵێکی تری دەسەڵاتە بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی میدیا بە ئەلیکترۆنی و نا ئەلکترۆنیەوە .چونکە بە بڕوای ئەم دەسەڵاتە تەنها بوارێک کەتا ئێستا نەیتوانیوە دەستی بەسەردا بگرێت و سۆشیال میدیاش تەنها ڕێگەیە بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بەگەندەڵی و دزی و پێشێلکردنی یاساو دزی لە خاڵە سنورەکان و بردنی سامانی نەوت و داهاتە کانی ناوخۆ و دەست بردن بۆ موچەی فەرمانبەران و وێران کردنی بازاڕو دەیان قەیرانی تر کە بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردوستانیان دروست کردوە.سۆشیال میدیا لە ئێستادا ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت لە وتنی ڕاستیەکان و دروستکردنی فشار لە سەریان و ناساندنی دەسەڵات وەک دزو مافیاو نابەرپرسیارو بێ توانا لە بەڕێوەبردنی حوکمڕانی و کارکردن بۆ پێچانەوەی دیموکراسی و بنیاتنانی دەسەڵاتێکی ستەمکاری و تاک ڕەوی و عەسکەرتاری.دەسەڵات لەجیاتی بەخۆداچونەوەو چاکسازی و گەڕانەوە لەو هەڵانەی کە کردویەتی .لەم هەوڵەیدا دەیەوێت ئەو دەنگە ئازادانەی کپ بکات و هەر کەسێک باس لە گەندەڵی و ناتەواویە کانی دەسەڵات بکات، سەرەڕای غەرامەیەکی زۆر بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا بدرێت.ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە کە نزیک لەنیوەی پەڕلەمانتاران پشتیوانی ئەم پڕۆژەیاسایە دەکەن.لەکاتێکدا کە دەبوایە ئەوان بەرگری لە ئازادیەکانی تاک بکەن و زیاتر بە پەرۆشی گەشەپێدانی دیموکراسیە وە بونایەو سەرقاڵی ئەوە بونایە کە فشار لە سەر حکومەت دروست بکەن بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بەبێ بڕین و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی لە خاڵە سنوریەکان و داهاتی نەوت و گازو ناوخۆ.بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا  لەجیاتی پشتیوانی لە ئازادییەکانی تا ک و گەشەپێدانی دیموکراسی.پەڕلەمان بۆتە ئالیەتێک بە دەست حکومەتەوە بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکان و بێ دەنگکردنی کەسە ئازادو بوێرەکان وئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.