بەهۆی پێدانی 320 ملیارەكە لە بەغدا فشارەكان بۆ سەر كازمی زیاتر دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنە لە بریاری كازمی بۆ پێدانی 320 ملیار دینار بە هەرێم دەگرێت.

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لەبارەی پێدانی 320 ملیار دینارەكە بەهەرێم رایگەیاند: “به‌چ بیانوو و بنه‌مایه‌كى یاسایی مانگانه‌ گوژمه‌ى دارایی ڕاده‌ستى حكومه‌تى كوردستان ده‌كرێت، به‌بێ هه‌بوونى وردبینیكردنى چاودێرى دارایی و ڕاده‌ستكردنى داهاته‌ نه‌وتییه‌كان و داهاته‌كانى تر هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تى دارایی فیدڕاڵى دواى ته‌واوكردنى یاساى بوودجه‌ى ساڵى 2019 له‌به‌روارى 31/12/2019”.

حه‌سه‌ن كه‌عبى  ئەوەشی راگەیاند بڕیاردراوە به‌ڕاده‌ستكردنى 320 ملیار دینار عێراقى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌رێم باج ورسوومات و داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و داهاته‌كانى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو راده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.