وردەكاری هەوڵێك دژی لێبرینی 21%ی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بڕینی 21%ی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند دوو مانگە بێگەڕانەوە بۆ پەرلەمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕدراوەو لەسەر ئەو پرسە بانگهێشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەین.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە: فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنی كۆمەڵ و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان خەریكی كۆكردنەوەی واژۆن بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی وت: هۆكاری بانگهێشتەكە بۆ لێپرسینەوەیە لە بابەتی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران، كە ئەمە دوو مانگە بێگەڕانەوە بۆ پەرلەمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێژەی ۲۱% دەبڕدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.