لەبەرامبەر ڕەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم لە بەغدا نارەزایی دروست دەبێت و داوای لێپێچینەوە لە كازمی دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 208 جار بینراوە

ستاندەر

حەنین قەدۆ، ئەدامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری مستەفا كازمی  بۆ رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بە سەرپێچیكردنی دەستوورە لە قەڵەم دەكات و پێی وایە رەوانەكردنی ئەو پارەیە لەكاتێكدایە، كە هەرێم لەبارەی داهاتەكانی نەوت و دەروازە سنوورییەكان و فرۆكەخانەكان پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد: ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵویستی لەسەر ئەو سەرپێچییەی كازمی بۆ دەستووری عێراق دەبێت، هەروەك چۆن سەرۆك وەزیران مافی ئەوەی نییە بەگوێرەی میزاجە سیاسی و ئارەزووە تایبەتییەكانی خۆی مامەڵە بە موڵك و ماڵی عێراقییەكانەوە بكات، بۆ ئەوەش دەبێت پەڕلەمانی عێراق هەڵوێستی توند دژ بەسەرپێچییەكانی حكومەت وەربگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.