ستاندەر
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی، كۆمەڵی ئیسلامی بە هەبونی خانەنشینی نایاسایی تۆمەتبار دەكات و پێی وایە قەلسبونیان بەهۆی ئەوەیە چاكسازی خانەنشینیەكانی ئەوانیش دەگرێتەوە.
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی پارتی راگەیاندوە كە كۆمه‌ڵى ئیسلامیی كوردستان ”یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ى سه‌دان لیوا و عه‌قید و عه‌میدى خانه‌نشینكراوى نایاسایی هه‌یه كه تەنانەت ڕۆژێك پێشمه‌رگه نه‌بوون و كوردستانیان نەپاراستووە، ئێستاش دەزانن چاكسازی ده‌یانگرێته‌وه، بۆیه وا قەڵس بوون“.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی لە لێدوانێكی بۆ باس‌نیوز لەبارەی قسەكانی گوتەبێژی كۆمەڵ لەسەر سەركەوتن یان شكستهێنانی حكوومەت، دەڵێت: ”حزبێك لە نێو ڕێكخستنه‌كانى خۆیدا، به‌و په‌روه‌رده فكرییهى هەیەتی، كه‌شێكى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانى تاكى تیرۆرست بڕەخسێنێت، بێگومان چاویان به حكوومه‌ت و دام و ده‌زگاكانى حكوومه‌ت هه‌ڵنایه‌ت، هه‌رێمێك به خوێنى سه‌دان هه‌زار شه‌هید بنیات نرابێت، ئه‌و حزبه‌ش له سایه‌یدا هاتۆته سه‌ر سفره‌ى حازر كە حزبێكى هەلپەرستە و ده‌ستیان له ریشى خۆیان به‌رداوه، خه‌ریكى كارى سۆشیال میدیان، ده‌بێت چاوه‌ڕێی چى له كۆمه‌ڵى ئیسلامى بكرێت كه ڕۆژێك به‌رگرى له‌م خاكه نه‌كردووه؟”.
بڵند ئیسماعیل پەیامێكی ئاراستەی رێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كردووە و دەلێت ”كاروانى چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بێت، به ڕێككەوتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاكسازی و چەندان ڕێوشوێنی دیكە، ئه‌م قه‌یرانه تێدەپەڕێنین و وه‌ك هه‌میشه جێگاى ئومێد و متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌بین“.