ستاندەر
نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی لێبرینی مووچە رایگەیاند:” راسته ئێمه به‌شدارین له‌م كابینه‌دا به‌ڵام گله‌ى جدیشمان هه‌یه بۆیه داوا ده‌كه‌ین لێبڕینى مووچه ته‌نها بۆ ئه‌و دوو مانگه بێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له كاتى خۆیدا هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت”.
وتیشی خۆشبه‌ختانه یاساى چاكسازى په‌سه‌ندكرا ئه‌وه‌ى ماوه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت و كار به یاساكه نه‌كرێت له ماوه‌یه‌كى كورتدا ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى خۆى ده‌دات له باره‌ى مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ى له حكومه‌ت، ئه‌و حكومه‌ته‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه”.