نهێنی سەردانی حەلبوسی بۆ سلێمانی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێوارەی دوێنی، گەیشتە شاری سلێمانی‌و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوەی كردو بڕیارە كۆبوونەوەش لەگەڵ چەند لایەنێكی تر بكات.

بەپێی ئەو زانیارییەكان، حەلبوسی  بە ئامانجی تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق‌و هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتی دادگای فیدراڵی عێراق ئەو سەردانەی ئەنجامداوە.

چاوەرێ دەكرێت حەلبونی لەگەل هاوسەرۆكانی یەكێتی و گۆڕان و لایەنكانی تریش كۆببێتەوە و ئەو پرسانە تاوتوێ بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.