گۆڕان: لەو قۆناغە هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی كشانەوە لە حكومەت ناكەین

لەلایەن ستاندار Posted on 187 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری بزوتنەوەی گۆڕان لەو قۆناغە گۆڕان بەنیاز نیە هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی كشانەوە لە حكومەت بكەن.

سەرچاوەكە وتیشی رێكخەری گشتی گۆڕان‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكە، جەختیان  لەوە كردووەتەوە لەناو حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبن‌و لەئێستادا هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی كشانەوە ناكەن.

جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوو لەناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان چەندین لێدوانی جیا لەبارەی مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت دراوە، بەشێكی پەرلەمانتارانی گۆڕان لە هەرێم و بەغدا داوای هەڵوێست لە حیزبەكەیان دەكەن بەتایبەت دوای ئەوەی لێبرینی مووچە بۆ دووەم مانگ بەردەوام بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.