ستاندەر
دوێنێ پێنجشەممە هێزێكی نوێی سوپای توركیا هاتونەتە ناوچەی برادۆست لە سنوری باكوری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان هێزە نوێیەكەی سوپای توركیا چەكی قورسی تۆپ و هاوەنیان پێبووە، ئەمە جگە لە دەیان ئۆتۆمبیلی سەربازی هەمەر، كە پێشڕەی هێزەكەیان كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان كە پۆلەتیك پرێس بڵاویكردۆتەوە، هێزە نوێیەكەی توركیا لەبەرزاییەكانی زاران و دێل و كۆرسیۆ خواكوركو ئاودل جێگیركراون، كە ئەو ناوچانە نزیكەی 30 كم قووڵایی ناو خاكی هەرێمی كوردستانن.