داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل بەشی موچەی کارمەندانی ١٥ دەستەو وەزارەتی حکومەتی هەرێم دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە
  • ئیبراهیم عەلی

کونسولی تورکیا لەهەولێر دەڵێت ڕۆژانە ١٤٠٠ بارهەڵگری تورکیا دێنە عێراق. واتا لەمانگێکدا ٤٢ هەزار بارهەڵگر لەسنوری ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە ناو عێراق. ئەگەر وادابنێیین هەر بارهەڵگرێک گومرگی ٥٠٠ هەزار دینار بدات داهاتی ئەو گومرگە دەکاتە بیست ملیار دینار.
باسی ئەوە ناکەم ڕۆژانە ١٤٠٠ شوفێری تورک لەو خاڵە سنورییە سودمەند دەبن کە دەکرا بەتێکرای مانگانە بەکرێکارو شوفێر و تەواوی کارمەندانی دیکە نزیکەی ٥٠ هەزار هاوڵاتی لەو خاڵە سنورییە سودمەند ببن ئەگەر تەنیا وەک خاڵە سنورییەکانی دیکە شوفێرانی عێراقی بارەکەنیان وەربگرتبایە لەشوفێرە تورکەکان…
باسی ئەوەش ناکەم بەدەیان ناوی جۆراو جۆری وەک گەراجانەو کۆنتڕۆڵی جۆری و شتی جۆراو جۆر پارە لەشوفێران وەردەگیرێت. تەنیا باسی پارەی رەسمی گومرگ دەکەم کەمترین نرخ بۆ گومرگی هەر بارهەڵگرێک ٥٠٠ هەزار دینارە، تەبعەن بارهەڵگر هەیە سێ بۆ چوار ملیۆن دینار دەبێت گومرگ بدات، ئینجا ئەو پارەیە دەکاتە بیست ملیار دینار.
کە ئەو بیست ملیار دینارە بەشی موچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەت و دەستانەی خوارەوە دەکات بەبێ لێبڕین و پاشەکەوت شت…
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەنجومەنی دادوەری، کۆمسیۆنی باڵایهەڵبژاردنەکان، زیندانییە سیاسییەکان، دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم،‌دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەست پاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین…
تێکرای موچەی فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە دەکاتە بیست ملیار دینار…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.