بەرپرسێكی پارتی ڕەخنە لە كوشتنی چالاكوانانی عێراق دەگرێت و بە مایەپوچ وەسفی دەسەڵاتی عێراق دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

ستاندەر

رێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ، “هەڵمەتی کوژرانی چالاکوانان کە چەند رۆژێکە لە عێراق دەبینرێت ئاماژەیەکە بۆ کاریگەری دەوڵەتی قوڵ نەک تەنها لەسەر ژیانی سیاسی، بەڵکو لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و دیموکراسیش کاریگەری هەیە”.

ناوبراو لە پەیامێك لە فەیسبووك نوسیویەتیشی  هەڵمەتی کوژرانی چالاکوانان ئاماژەیەکە بۆ “مایەپوچبونی سیاسەتی حکومڕان” لە عێراق و پێویست دەکات دەنگی چالاکوانان و سەرمایەی مرۆیی پارێزگاری لێبکرێت.

جێی باسە ئەو پەیامە لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوو لە بادینان لە ژێر دەسەڵاتی پارتی شەپۆلێكی دەستگیركردنی چالاكوانان دەستی پێكردووە و حكومەتی هەرێمیش خۆپیشاندانی خەلكی نارازی بەدەستی حیزبی تۆمەتبار كرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.