ستاندەر
دوای ئەوەی لە شەوی رابردوو بەشێك لە خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە چونە سەر چەند بەرێوەبەرایەتیەكی حكومەتی پارێزگاكە و ئاگریان تێپەردا، ئەمرۆ سەرۆكی حكومەت نیگەرانی خۆی دەربری بەرامبەر ئەو كارە و داوای لێپێچینەوەی یاسایی سەرپێچیكارانی كرد.
ئەو هەڵوێستەی سەرۆكی حكومەت لەكاتێكدایە لە ماوەی ئەمساڵ فرۆكە توركیەكان و هێزەكانی سوپای توركیا چەندین پێشێلكاریان بەرامبەر ناوچە سنوریەكانی هەرێم ئەنجامداوە و هەلكیان شەهید و بریندار كردووە، بەڵام بەفەرمی سەرۆكی حكومەت هیچ هەڵوێستێكی دەرنەبریوە و ئیدانەی نەكردوون.