نهێنی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی هەرێم و بەغدا بۆ رێكەوتنی درێژخایەن ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەمریكاوە بانگهێشتنی وەفدی هەرێمی كرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بۆ رێكەوتن لەسەر بودجەی ساڵی ئاییندە و پشكی هەرێم.

بەگوێرەی زانیاریەكان  هەرێمى کوردستان دەیەوێت رێککەوتنە درێژخایەنەكەی لەگەل بەغدا، كە بریارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات، هاوشێوەی ئەو رێكەوتنە بێت كە لەكۆتاییەكەی کابینەکەى  لەگەل عادل عەبدولمەهدى واژۆیکرد، بەشێوەیەك لەبەرامبەر پێدانی 250 هەزار بەرمیل نەوت مانگانە 900 ملیار دینار لە بەغدا وەربگرێت، بەڵام بەگوێرەی لێدوانی شیروان میرزا پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەگەرێكی دوورە بەغدا رازی بێت ئەو برە پارەیە بداتە هەرێم.

رێكەوتنی ئێستای هەرێم و بەغدا تا كۆتایی ئەمساڵ بەشێوەیەكە لەبەرامبەر 320 ملیار دیناری مانگانە هەرێم نیوەی داهاتی خالە سنوریەكان دەداتە بەغدا.

چاوەڕواندەکرێت دانوستانەکان هەفتەى داهاتوو دەستپێبکەنەوە، دواى ئەوەى ئەمڕۆ مستەفا کازمى شاندى هەرێمى بانگهێشتکرد بۆ سەردانیکردنى بەغدا.

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بەناس کوردى ڕاگەیاندووە “هەرێم و بەغدا نزیکن لەوەى بگەن بە رێککەوتنێکى درێژخایەن لەسەر بودجەى ساڵى داهاتوو”.

ئەحمەدى حاجى رەشید ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسەكەی  ڕاگەیاندووە، رێککەوتن لەسەر ئەو بڕە پارەیەى بەغدا رەوانەى هەرێمى دەکات بەپێی رێککەوتنى درێژخایەن، وەستاوەتە سەر دوو خاڵ، یەکەمیان ئەوەیە ئەگەر کازمى بیەوێت بەهەر نرخێک بووە لەگەڵ هەرێم رێکبکەوێت رەنگە رەزامەندى لەسەر هەر بڕە پارەیەک بدات کە هەرێم دەیەوێت.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.