ستاندەر
ژمارەیەک پەڕلەمانتاری کوردستان لە سەرجەم فڕاکسیۆنەکانی پەڕلەمان، جگەلە فڕاکسیۆنی پارتی داوای پرساندنی سەرۆک و جێگر و وەزیری دارایی دەکەن سەبارەت بە دووبارە بڕیاری بڕینی ۲۱% ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەوە لەکاتێکدایە دوو مانگە حکومەتی هەرێم لەژێر ناوی خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی ۲۱%ی موچەی فەرمانبەرانی بڕیوە و باس لەوەش دەکرێت کە ئەو بڕەی دەبڕردرێت نابێتە قەرز لەسەر حکومەت بۆ ئەوەی دواتر بدرێتەوە بە فەرمانبەران.