” پێویستە هەنگاوەكان بەرەو ئاراستەی لیستێكی فراوانی كوردستانی و عێراقی لەپێناو رزگاریی كوردستان دەستپێبكات”

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

 دەزگای ستاندەر لە راگەیەنراوی كۆتایی سێیەم كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی پێشنیاردەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەرامبەر لیستی دەسەڵات خەلكی نارازی و ئۆپۆزسیۆن و دامەزراوە كاریگەر و سەربەخۆكان بەیەك لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن بكەن و نوێنەرایەتیەكی راستەقینەی بەرەی گەل بكەن.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە  هاتووە:” لە ئەگەری ڕیكنەكەوتن ئەنجامەكەی دیارە كە دیسان لیستی گەندەلكار دەنگی (ڕازی وناڕازی) (بەشدار بوو وبایكۆت) دەبا، بۆیە كوردستان لە دۆزەخەوە بۆ دۆزەخ دەبا ، دەبێت بیر لە ڕێگای سێیەم بكەینەوە، بیر لە دروست كردنی گەورەترین كوتلەی كوردستانی وعێراقی بكەینەوە بۆ ڕزگاربوون لەو كارەسات وكاولكاریەی بەسەر هەرێم هاتوە و لەهەمان كات بۆ ئەوەی بتوانین كوردستان لە ژێر چەپۆكی داگیر كەران ڕزگار بكەین وسوپاكانی بێگانە دەربكەین و فیدرالی زیاتر پتەو بكەین ومادەی 140 جێبەجێ بكەین “.

دەزگای ستاندەر بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیناریۆیانە بریاری داوە رۆڵی گرنگی هەبێت لەپێناو یەكخستن و ئاراستەكردنی دەنگی نارازی كوردستان.

دەقی بەیاننامەی دەزگای ستاندەر بەبۆنەی كۆتایی هاتنی سێیەمین كۆنفرانسی ناوخۆیی ساڵانە:

لە رۆژی 22- 24 / 8 / 2020  (دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان)  سێ یەم كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، بەلەبەر چاوگرتنی بارودۆخەكە بەشێكی كۆنفرانسەكە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو، كە تیایدا وەك چەند جارە سكرتێری نوێ لە پرۆسەیەكی دیموكراسیانە و لەسەر بنچینەی ئالوگۆری كەسەكان بەشێوەیەكی شەفاف هەڵبژێردرا. كۆنفرانس هەڵسەنگاندنی بۆ كاروچالاكیەكانی ساڵی رابردووی ستاندەر كرد، بۆردی گشتی كە رۆڵی (پەرلەمانی ستاندەر) دەگێرێت لەكارەكانی پێچایەوە، بە بەراورد لەگەل ساڵانی رابردوو كارەكانی پێشكەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە، بەرنامەی ورد و گونجاویش بۆ كابینەی نوێی دەزگای ستاندەر دارێژراوە، بەرنامەی بوارەكانی راگەیاندن و توێژینەوە پەیوەندیەكان ودارایی.. بە وردی هەڵسەنگاندیان بۆ كراوە و دارێژراوە.

ئەوەی لەكارەكانی كۆنفرانس هەستی پێكرا دەركەوت لەو قۆناغە ئەركی هەموو لایەك قورسە، نەك لەبەر ئەوەی هەرێم لە قۆناغی (رزگاری نیشتیمانی) چەقیوە، بەلكو دەسەڵات لە قەیرانی هەمەلایەن و قوڵدایە لەهەمو ڕوەكانی سیاسی ونیشتمانی و ئابووری و تەعلیمی وكۆمەلایەتی وتەندروستی و زراعی ..، وولات كەوتۆتە ژیر قەرزو ریكەوتنامەی مەترسیدار ،  پێگەی هەرێمیش لەسەر ئاستی ناوەخۆو عیراقی وئیقلیمی وجیهانی زۆرلاوازبوە ،ماوەی 10 ساڵە ڕاپۆرتی نێودەولەتی باشە لەسەر هەرێم نەهاتوە، لەبوارەكانی (مافەسیاسیەكان و مەدەنییەكان و شەفافیەت و ئازادی رادەربڕین) , بۆیە مەترسی ڕاستەقینە ڕووی لەهەمو لایەك كردوە ،چاوەڕێی لەدایك بوونی پرۆژەیەكی نوێ و گشتگرن ، بۆ دەربازكردن لەو تێكڕووخانە .. ئەركەكان هەمەلایەن وئاوێتەن، سروشتی (دەسەڵاتی گەندەل و ستەمكار) واية گوێ بە رێنیشاندەری راستگۆ نادات، بەلكو ئاشقی قەلەم فرۆش و واعیزی دەسەڵاتن، لە هەول و تەقەلای چەواشەكاریە، لەشكرێكی لە راگەیەنكار و مامۆستای زانكۆ و نوسەری دابەستیە بۆ ئەوەی:

یەكەم:دروستكردنی پاساوی دزی و گەندەلی بدۆزرێتەوە لە تاریكایی مێژوو و لە واقیعە خراپەكانی جیهانی ئێستاش.

دووەم/ واپیشانبدات ئەو گەندەلی و پرسی ناشەفافی نەوت لە وڵاتانی زلهێزیش هەیە , يان واىپیشان بدەن كە ئەو دزیە زلهێزەكان بەشدارن تا هاوولاتی بێدەنگ بێت .

سێیەم/ لەهەوڵی بێ وچانن بۆ پەرتەوازەیی لایەنەكان و نوسەران و راگەیاندنكاران، چ لەوە ناخۆشتر هەیە دەسەڵاتێكی خۆماڵی كار لەسەر پەرتەوازەیی و تێكدانی كۆمەڵایەی بكات تا تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، بۆیە ئەو دەسەڵاتە دژی:

ا – راگەیاننی راست و ساغ و(اعلام هادفە) لایەنگری راگەیاندنی تێكدەر و پۆپۆليست و چەواشەكار.

ب- دژی خەلكی چاكساز و دەسپاكە، بۆیە زۆرترین سزا لە كوردستان لە دادگاكان و لە ئیدارەی كوردستانیش بۆ ئەوانەیە.

ج- دژی دەستور و سەروەری یاسا و كۆمەلگەی مەدەنی و دیموكراسی و رەخنەی بیناكەر و دژی یەك سوپایی و دژی نیشتیمانپەروەرییە.. بۆیە ئێستا هەرێم گەڕایەوە ناو گەمە هەواڵگریەكانی ئیقلیمی سەدەى بيست ، ئیتر وا چەندین سوپا و دەزگای بێگانە حوكمی كوردستان دەكەن، شتێك بەناوی سەروەری خاكی هەرێم نەماوە، دیاردەی سیخوری و پەیوەندیدكردن و بەپێش سوپای بێگانە كەوتن بوویتە ئاسایی لای دەسەڵات و لایەنگرانیان، لە راپۆرتێكی ئەمریكی هاتبوو سەركردەیەكی كورد بە نرخێكی كەم دەنگوباسی ئەمریكای بۆ ئێران بردوە، تا ئيستا300 ئەندام و كادیری لایەنەكانی كوردستانی رۆژهەڵات لە هەرێم تیرۆركراون بەدەستی چەكدارانی دەسەڵاتی هەرێم، كەچی دامودەزگای ئەمنی هەرێم نەیان توانیوە كەسیان دەستگیربكن، كەچی ئەو دەزگایانە ئەوەندە داپلۆسێنەرن بۆ هاوڵاتی خۆمان .

لەبەرامبەردا لایەنەكانی معارەزەش (كەمێكی نەبێت) خراپ بەچۆك كەوتوون، بۆیە ئومێد زۆر كەم بووە، میللەت دابەش بوە بۆ دوو چینی سەرەكی(چینی ناوەند نەماوە) چینی یەكەم كەمایەتین دەوروبەری %20 ی كۆمەلگەی كوردی پێكدەهێنن نزیكەی 80%ی داهاتی كوردستان دەخۆن، دەسەڵات و دادگا و باقی دامودەزگاكانی لەدەست ئەوانە، چینی دووەم ئەو چینە بێ بەش و هەژار و ماڵە ئەنفال و پێشمەرگەی كرێچی و مووچە خۆری (بێ مووچە) كە 80%ی كۆمەلگە پێكدەهێنن كەمتر لە 20%ی داهاتی كوردستانیان بەردەكەوێ، ستەمێكی زۆریان لێدەكرێت كە وێنەی نیە، ململانێیەكی توندیش(صراع الطبقی) لەنێوان ئەو دوو چینە دروست بوە-  تا ئەو ڕادەیەی :

  • ئەو دوو چینە لەژیان و گوزەران و ئینتیما و سروشت و ئامانج بەتەواوی لێك جیان .

2- هەردوو لا ململانێ و دژایەتیان هەیە ,تا ئەو ساتە براوەكە چینی گەندەلكارە ئەوەی دۆڕاوە میلەت ومێژوو ونیشتمان وڕەوشەنبیران ونوسەران و مامۆستای ئاینی و… هەرلایەك ووتی من سەركەوتوم ئەوە لەچینی گەندەلە .

3- هەردوو لا ئامرازی راگەیاندن و سیاسی و یاسایی و . لێك جیایە,  بۆیە هیچ لایەن و كەسایەتی و دامودەزگایەك ناتوانێ لەیەك كات لەهەردوو لا (لەهەردوو چین-لەهەردوو بازنەی كۆمەلایەتی)كاربكا, لایەنی یەكەم (چینی گەندەل) بەسەرۆكایەتی بازرگانە سیاسیەكان حكومەت و دادگا و پەرلەمان و سوپای بۆ ئەو چینە دروستكردووە، لايەنی دووەم (چینی دووەم – بازنەی دووەم) بێ خاوەنە، هەلەی گەورەی معارەزە و ئەوانەی بەشداری حكومەت دەكەن و خۆیان بە بەرەی گەل هەژمار دەكەن لێرەیە كە سەر بەچینی دووەمن كەچی دەچنە دۆمەینی چینی یەكەم. لەسەر ئەو بنچینەیە دەزگای ستاندەر پاڵپشتی ئەو پرۆژەیەیی خوارەوە دەكات:

یەكەم :ئێمە لایەنگری ئەوەین تەنها دوو لیست لە كوردستان هەبێت لە هەلبژاردن، لیستی یەكەم نوێنەرایەتی ئەو چینە گەندەلە بكات ,  لیستی دووەمیش نوێنەرایەتی ئەو چینەی بەرەی گەل بكات، هەر لیستێكی تر هەبێت تەنها خزمەتی لیستی یەكەم دەكات، و دەبێتەوە هۆی بایكۆتی جەماوەرە فراوانەكەو شكستی زیاتری معارەزەو خەلكی چاكساز .

دوەم : لایەنگری ململانێی حزبی ناكەین بەلكو لایەنگری ململانێی چینایەتی دەكەین، بۆیە ئەو پڕۆژەیە دژی هیچ لایەنێك نیە، بەلكو جێگەی هەمولایەك وكەسایەتی ودام ودەزگای مەدەنی و كەسایەتی سەربەخۆ دەبێتەوە  جگە  لە لایەنی گەندەلكار .

سێیەم :لە ئەگەری ڕیكنەكەوتن ئەنجامەكەی دیارە كە دیسان لیستی گەندەلكار دەنگی (ڕازی وناڕازی) (بەشدار بوو وبایكۆت) دەبا، بۆیە كوردستان لە دۆزەخەوە بۆ دۆزەخ دەبا ، دەبێت بیر لە ڕێگای سێیەم بكەینەوە، بیر لە دروست كردنی گەورەترین كوتلەی كوردستانی وعێراقی بكەینەوە بۆ ڕزگاربوون لەو كارەسات وكاولكاریەی بەسەر هەرێم هاتوە و لەهەمان كات بۆ ئەوەی بتوانین كوردستان لە ژێر چەپۆكی داگیر كەران ڕزگار بكەین وسوپاكانی بێگانە دەربكەین و فیدرالی زیاتر پتەو بكەین ومادەی 140 جێبەجێ بكەین …لەهەردوو باری سەروو دام ودەزگای ڕاگەیاندن وڕێكخراوە مەدەنی وكەسایەتی و سیاسەتمەدارە سەربەخۆكان ڕؤلی گرنگیان دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.