ستاندەر
دوای ئەوەی چەند میدیایەكی بڵاویان كردەوە كە بافێل تالەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی فشاری خستۆتە سەر پەرلەمانتارانی حیزبەكەی لە كشانەوەی واژوویان لە یاداشتی 24 پەرلەمانتارەكە بۆ پرساندنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی، پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت لەژێر هیچ فشارێكدا نین بۆ كشانەوەی واژوویان.
عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كە یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی واژوی لەسەر نوسراوەكە كردووە، لەو بارەیەوە بۆ “پۆلەتیك پرێس” راگەیاندووە: من لەو بارەیەوە هیچ شتێكم نەبیستووە و هیچیشم پێنەگەیشتووەو شتێكی واش بوونی نییە.