داتای مەترسیدار: لە هەشت ساڵ زێدەرۆیی لە كوردستان بۆ زیاتر لە 300% زیادی كردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

ستاندەر

لە ماوەی ساڵی 2012 تا 2020 زێدەڕۆیی سەر زەوی و زار لە هەرێم  بەڕێژەی 328% زیادیكردووە، لە ئێستادا نزیكەی 100 هەزار دۆنم زەوی زێدەڕۆیی كراوەتە سەر.

ڕێكخراوی ستۆپ ئەمرۆ دوو شەممە راپۆرتی زێدەڕۆیی زەوی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان  بڵاوكردەوە كە بە هاوكاری سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NED ی ئەمیكی ئامادەكردووە، تیایدا  رایانگەیاندووە راپۆرتەكە ماوەی شەش مانگی خایاندووە و لەلایەن تیمێكی هەشت كەسیەوە كاری لەسەر كراوە.
ئاری عەبدوڵا، بەرێوەبەری رێكخراوی ستۆپ لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا دوو داتا هەبووە كە یەكێكان رووپێوێك بووە وەزارەتی كشتوكاڵ لە ساڵی 2012 كردویەتی بۆ زێدەڕۆیی لە هەرێمی كوردستاندا بە گوێرەی ئەو رووپێویە  23 هەزار دۆنم زەوی زێدەڕۆیی كراوەتە سەر لەو كاتەدا.
لە ساڵی 2020دا بەگوێرەی زانیاریەكان زۆر زیادی كردووە و كە گەیشتووەتە نزیكی  100 هەزار دۆنم بووە كە لە نێویدا 20 هەزار دۆنم لە سەر زەوی كشتوكاڵی كراوە و زێدەڕۆیی سەر پاوان و بەردەڵان 75 هەزار دۆنم بووە 1600 دۆنم دارستان زێدەڕۆیی كراوەتە سەر و رێڕەوی ئاویش 3200 دۆنم زەوی بووە.
رێكخراوەكە ئەوەشی راگەیاند لەنێوان ساڵی 2012 تا 2020 زێدەڕۆیی بە ڕێژەی % 328 زیادی كردووە كە ئەوەش زۆر زۆر خراپە و ساڵ بەساڵ زیادی كردووە لە شوێنی ئەوەی رێگری لێبكرێت.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، چارەسەر نەكردنی ئەم پرسە كێشەی كۆمەڵایەتی جیاوازی لێكەوتووەتەوە كە 14 كەسی تێدا كوژراوە و 23 هاوڵاتیش برینداربووە تێیدا.
رێكخراوی ستۆپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە تا ئێستا پێنج لیژنە بۆ چارەسەری زێدەرۆیی لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت دروستكراوە بەڵام قۆناغ دوای قۆناغ زێدەرۆیی زیادی كردووە و لیژنەكان هیچ كاریگەریان نەبوە.
Image may contain: Ary Azad, standing and indoor
Image may contain: people sitting and indoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.