کوردستان لە سایەی صۆفیگەری حزبدا

لەلایەن ستاندار Posted on 252 جار بینراوە

عبدالفتاح چۆمانی

واقيعي هەرێمی کوردستان لە نێوان تەریقەتە کانی صۆفی گەری حزبي و دروشمه كانیان و گۆڕانکاریە بنەرەتیە کاندا
ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا ئەگوزەرێ لەماوەی 29 سالی رابردوداو گەیشتن بەو دۆخەی ئێستای کە هاووڵاتیان تێ ی کەوتوون. بەشێکی سەرەکی پەیوەستە بە دروست بوونی کۆمەلێک تەریقەتی سیاسی جۆراوجۆر لە ناوچەکە دا و بە فۆرمی ئازادی سیاسی و ئازادی فرە حیزبيە وە لکێنراوە . بۆیە بەراورد بەعيراقي تازه ئەزموونی کوردی لە هەرێمی کوردستان دا زۆر بەرەو دواوە لە پاشەکشێ دایەو تا گەیشت بەم دۆخە ئیفلیجیە ئیدارەی ئێستا  . شایانی باسە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە دەستە لات و بێ دەستە لاتەوە بە عه لماني و بە ئیسلامیەوە فۆرمێکی حزبي نەزۆکیان بەرهەم هێناوە و لە ساحه ی سیاسی هەرێمی کوردستان پیادەی دەکەن کە هیچ لایەنێکی سیاسی بە جائیزی نازانێت و قبولی ئەوە ناکات ئەندام و لایەنگرانی پشتگیری لە کەسانی لێهاتووی لایەنێکی تری سیاسی یان بێ لایەن بکات تەنانەت ئەگەر دلنیاش بن لە لێهاتوویی تواناکانیشیان. چونکە بەو ئاراستە نەزۆکە پەروەردە کراون هەر لە سەر کردایەتی تا ئەندامانی خوارە وە سەرقالی کۆمەلێک دروشمی بێ بنە ما کراون و خۆیان و شوێنکەوتوانیان خەڵەتاندوە و لەهەمان کاتیشدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن بۆ گۆڕانکاری لە دەستەلات دا. جێی داخە  دەنگە کانیان ئەدەن بە كوێخا سمێڵ زلە کەو خلە ڕیش پانە کە ی حزبه كه ي ئەگەر شایەنی ئەوەس نەبێت ڕاپەڕاندنی کاروباری لادێ یەکی پێ بسپێردرێت چ جای بگات بە کاروباری میللەتێک . ئەمەیە گرفتی ئەو کۆمەڵگایە دەبێ بەشخوراوەکان تا قیامەت بە شخوراو بن و مشەخۆرەکانیش تا قیامەت مشە خۆر بن. بۆیە پارتە دەستە لات دارە کانی هەرێمی کوردستان چەندە لە مپەرن بۆ لەدایک بوونی دۆخێکی نوێ ی جیاواز کە لە جێ ی خواستی هاولاتیانی بەش مەینەت بێت. پارتە ئۆپۆزسیۆنە کانیش بەهەمان شێوە تاوانبارن بۆ بەردەوام بوونی دۆخە چەق بەستووە کە لە چوارچێوەی تەریقەتی حزبي تە قلیدیەوە سەرچاوی گرتووە .
بۆیە پێویستە خەلکی دلسۆز و خەم خۆری گەل و نیشتیمان خۆیان لە دۆخی صۆفیگەری تەریقەتە کانی حزبگەری ڕزگار بکەن و چیتر ئەم بچوکی و زەلیلیە بە خۆیان ڕەوا نە بینن وبە هەستی نیشتمان پەروەری و لە سۆنگەی هەست کردن بەر پرسیاریەتی گەل و نیشتمان ویژدانیان بجولێنن .  بە دلنیایە وە هەموو تاکێکی  نیشتمان پەروەری بە ویژدان ئەم بۆچوونەی هەیە.
من پئم وایە ئەمڕۆ دۆخی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار تاڕادەیەک هاوولاتیانی کوردستا پێیان وایە هەر هێزێک تەنانەت بێگانە ش بێت پشتگیریان بکات بۆ گێڕانەوەی مافە سەرەتاییەکانیان و گێڕانەوەی قوتی ڕۆژانەیان ئەو فریاد رەسە و لەلایان گەورەو سەروەرو رەسە نە چونکە تاڕادەیەک بێ ئومێد بوونە لە هەبوونی فشارێکی جەماوەری بەرفراوان و جدی کە دەستەلات ناچار بکات بۆیان دابەزێتە سەر زەوی . بۆیە لێرەدا تێ ئەگەین ئێستا لایە نە سیاسییەکانی کوردستان بێ جیاوازی لە ژێر چ بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی دان.  باشترین ڕێگە چارە ئەوەیە هەریەک لە ئاستی خۆی هەول بدات ئەو دیوارە دەستکردە حزبيه تێک بشکێنێ و بەدەنگ و ڕەنگ و ئامادە بوون پشتگیری لە کەسانی نیشتمان پەروەرو هاوولاتی دۆست و دادپەروەر دۆست بکات.
ئەگەر جیاوازیش بێت لە ڕووی فکری و حزبي و هەتا مەزهەبیش. وەک عيراقيه كان کردیان
مێژووی ململانێی تە قلیدی لەماوەی 29 سالی رابردوو پێمان دەلێ. ئیتر بەسە ئەو فۆرمە صۆفیگەری حزبيه چیتر خزمەت بە وولات و قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیەکانی هاووڵاتییان ناکات جگە لە نەگبەتی و مەینەتی و ژێردەستەیی و هەڕەشەی دەرەکی و برسیەتی نەبێت.
جابۆیە هەرگیز چاوت لە گۆڕانکاری بنەڕەتی نەبێت تۆی هاولاتی و تۆی کوردستانی لەلای خۆتەوە تەریقەتی صۆفیگەری حزبي تێکبشکێنەو خۆت و ئایندە ی مندالە کانت لە بێ ئومێدی و ڕەشبینی ڕزگار بکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.