برایەكی چالاكیە سیاسیەكەی زاخۆ هەڕەشەی گرتنە بەری رێگای تر دەكات ئەگەر مافی براكەی وەرنەگیرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 185 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی تەندروستی تێكدەچێـت لە زیندان، فاروق عومەر چالاكی مەدەنی كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێیە، كە ماوەی چەند رۆژێكە لە زاخۆ لەلایەن ئاسایش دەستگیركراوە تەندروست تێكدەچێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەپێی سەرچاوەیەك هۆكاری تێكچونی تەندروستی بۆ پێنەدانی خواردن و خراپی شوێنی مانەوەی بووە.

خەتاب عومەر، برای فاروق عومەر  لە فەیسبووك رایگەیاندوە ئەگەر مافی براكەم وەرنەگیرێتەوە ئیمە رێگای تر دەگرینە بەر چونكە ماف دەسەندرێت نادرێت، دەشلێت پێویستە ئەو كەسانە فێری ئەخلاق بن و وا تێنەگەن كوڕی خەلك لەسەر جادە گەورە بووە وەك ئەوان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.