دامەزراوەیەكی باڵای عێراق لەسەر خۆپیشاندەرانی هەرێم ڕەخنە لە حكومەت دەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق  لە پەراوێزی خۆپیشاندانەكانی هەرێم  نیگەرانی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و داوای لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرد دانبەخۆیاندا بگرن و مافی خۆپیشاندەران پێشیڵ نەکەن ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن.

لە راگەنراوێكدا  كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەبارەی سوتاندنی مولكی گشتی رایگەیاندووە پیویستە خۆپیشاندەران پارێزگاری لە موڵکی گشتی بکەن وپابەندی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق جەخت لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکاتەوە کە لە دەستوری عێراقدا گەڵاڵە کراوە و لە هەمانکاتیشدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین گوێڕایەڵی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بێت و مافە ڕەواکانیان لە بنبڕکردنی بێکاری، باشترکردنی گوزەرانیان وخەرجکردنی موچەی فەرمانباران جێبەجێ بکات”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.