چارەنوسی رێكەوتنە درێژخایەنەكەی عێراق لەگەل چین دوای رێكەوتن لەگەل ئەمریكا ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی باڵای عێراق لەبارەی چارەنوسی رێكەوتنی عێراق و چین كە لەكۆتاییەكانی كابینەی رابردوو لەلایەن عادل عەبدولمەهدی لەگەل وڵاتی چین واژوو كرا رایدەگەیەنێت رێكەوتنەكە كاراییەكەی بەردەوام دەبێت و جیایە لەگەل ئەو رێكەوتنەی لەگەل ئەمریكا كراوە.

عەبدولکەریم فەیسەڵ، سەرۆکى دەستەى راوێژکارانی  ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەمبارەیەوە  ڕاگەیاندووە “رێککەوتنە واژۆکراوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بوارى جیاجیادایە و جیایە لەو رێککەوتنانەى لەگەڵ چین واژۆکراوە”.

جێی باسە بەگوێرەی رێكەوتنەكە عێراق سندوقێکى لەچین هەیە کە داهاتى 100 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەى تێدا هەڵدەگیرێت بەشێوەیەکى بەردەوام و هەندێکجار لەکاتى پێویستدا پارەکە رادەکێشرێت.

ماوەی رێكەوتنەكە پەنجا ساڵە، پارەى ئەو سندوقەى نەوتى عێراق تەرخاندەکرێت بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى ژێرخان لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە لە عێراقلە بواری راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر و قوتابخانە و نەخۆشخانە و گواستنەوە و کارەبا و چەندین بوارى دیکە لەخۆدەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.