جەزیرە: دوای 30 ساڵ لە خۆبەرێوەبەری فەرمانبەرانی هەرێم داوای گواستنەوەی موچەكانیان بۆ بەغدا دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەری جەزیرەی عەرەبی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە بەهۆی قەیرانی سیاسی و دارایی و بڵاوبونەوەی گەندەڵیەكی فراوان لە هەرێم كە بەشێوەی بەردەوام دوبارە دەبێتەوە، مووچەخۆرانی هەرێم نارەزایی لەدۆخی خۆیان پیشان دەدەن و داوای گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ بەغدا دەكەنەوە، ئەویش دوای 30 ساڵ لە حوكمی خۆبەرێوەبەری.

د.رێبوار كەریم، پەرلەمانتاری كورد لە عێراق رایگەیاندووە لە كۆی 1،250،000 فەرمانبەر رێژەی 750،000 راستەقینەیە ئەوی تر بندیوارن، ناوبراو راشیگەیاندووە حكومەتی هەرێم شكستی هێناوە لە ئابوری سەربەخۆ و تاكە چارەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.