هەپەگە دواین زانیاری لەبارەی شەڕی حەفتانین و زیانەكان بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایدەگەیەنێت لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، ناوەرۆكی دوو چالاكی دژی سوپای توركیا ئاشكرادەكات.

لە بەشێكی راگەیەنراوی هەپەگە هاتووە:” هێزەکانمان کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە 20ی ئاب لە دەوروبەری گوندی بانیکە سەربازە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کۆنتڕۆڵ کرد. لەنێوان گۆڕەپانی پیربۆڵا و بانیکە لە کاتێکدا کە سەربازانی دوژمن دەیانویست بچنە گوندی بانیکە لە نزیکەوە لە داگیرکەرەکانیاندا. لەو چالاکیەدا ٥ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران”.

راشیگەیاندووە:” هێزەکانمان هەروەها لە قوڵێکی ترەوە داگیرکەرەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد کە لە ناوچەکە دەگەڕان و دواتر ب چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا ٢ سەربازی دوژمن كوژران  و ٣ سەربازیش بریندار بوون”.

لەبارەی زیانەكانی پەكەكە لە راگەیەنراوەكە هاتووە:” هەڤاڵانمان مزگین و زانا کە لە ڕۆژی دەستپێکی ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەر لە بەرەی شەڕ بوون و مۆری خۆیان لە بەرخۆدانێکی گەورەدا، لەو شەڕەدا بە شێوەیەکی فیداییانە شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا. هەڤاڵانمان مزگین و زانا لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.