ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەفتەی داهاتوەوە كۆمەلێك گۆرانكاری ناوخۆیی ئەنجامدەدات كە یەكێكیان لابردنی ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیە لە پەرلەمانی كوردستان و بۆ ئیشی حیزبی دەگوازرێتەوە.
بەگوێرەی زانیاری كە ئێس ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە “لە ئێستادا پارتی دیموكراتى كوردستان بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە بڕیاریداوە ئەحمەد كانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی بگوازێتەوە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی، بۆ ئهوهى پۆستی جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی وەرگرێت، لە جێگەی ئەو ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر”.