لەبارەی كوژرانی پلەدارەكانی سوپای عێراق لە دواین هێرشی توركیا، پەكەكە: زانیاریمان هەیە پارتی رۆڵی هەبوە

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە رایدەگەیەنێت  زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن  پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی لە هێرشەکەی سیدەکاندا هەیە کە تێیدا دوو ئەفسەری پلە باڵای عێراق و فەرماندەیەکی پەکەکەى تێدا کوژرا و هیواش دەخوازێت دەستی پارتی تێدا نەبێت، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی عێراق رایگەیاند لێكۆلینەوە دەكەن لەو جاسوسیەی كە بۆ سوپای توركیا كراوە كە ئەو هێرشەی لێكەوتۆتەوە.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە بە میدیاكانی حیزبەكەی راگەیاندووە، “دەوترێت سوپای تورک دێتە سیدەکان، باشە سوپای تورک چون دێتە سیدەکان؟ تا پارتی ڕێگەی پێنەدات، چۆن دەتوانێت بێتە سیدەکان، ئیمکانی نییە شتی وا ڕووبدات، ئەو ئەنجامانەی دەرکەوتوون پیشانی دەدات کە پێشمەرگە نە لەپاڵ گەریلا، بەڵکو لەگەڵ سوپای تورک وەستاوە، واتە لەگەڵ سوپای داگیرکەرە.”

ئەوەشی وتوە”هێرشەکانی ئەمڕۆی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، دژی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستانە، کەس پشتیوانییان ناکات، کێ بەناوی کوردایەتی پشتیوانییان بکات خیانەتکارە، لە تورکیاش کێ پشتیوانی ئەو فاشیستە قڕکەرانە بکات، دوژمنی کوردە، پارتی ئێستا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە فاشیستە بەهێزکردووە و پشتیوانیی دەکات کە عەفرین، سەرێکانی و هەفتانینی داگیرکردووە، هاوڵاتیی مەدەنی باشور دەکاتە ئامانج، گوندەکان چوڵدەکات و ژنراڵەکانی عێراق دەکاتە ئامانج، ئەو دەسەڵاتەی وەک هاوپەیمان هەڵبژاردووە.”

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.