ستاندەر
عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت له‌ماوه‌ی (30) ساڵی ڕابردو هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه بوه كه خه‌می دین و ژینی خه‌ڵكیان نه‌خواردوه، ته‌نها له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا بون و به‌مه‌ش وڵات توشی جۆره‌ها قه‌یران بو.
ناوبراو لە بۆنەیەكی حیزبەكەی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند،”زۆرجار حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم هه‌وڵیانداوه مامۆستایانی ئایینی به‌كاربێنن بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌وشێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌ی كه له‌سه‌ری ڕۆیشتون، به‌ڵام هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی بچێته ژێر ئه‌و ئه‌جێندایه‌وه سه‌ره‌نجام پێگه و پله و پایه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به‌ره‌و پوكانه‌وه دەچێت.”