دوو پەرلەمانتاری كورد مەترسی پیشاندەدەن پارەكەی بەغدا بۆ مەبەستی تر بەكاربهێندرێت “داوایەك ئاراستەی كازمی دەكەن”

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

دوو پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكەن بەغدا چاودێری ئەو پارەیە بكات كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەینێرێت بۆ ئەوەی بۆ مەبەستی تر بەكارنەهێندرێت.

هەریەك لە غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتارانی  كورد لە پەرلەمانی عێراق، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردوە، دەڵێن: ئێمە وەک دو نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی ھەر ھەوڵێکتان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.

داواش لە كازمی دەكەن بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم  چیتر وەک کارتی سیاسی بەکارنەھێنرێت “لەلایەن ھێزە حوکمڕانەکانی ھەرێم، فەرمانبەرانی ھەرێم ھاوڵاتی عێراقین و ئەرکی ئێوەیە مافەکانیان بپارێزن و موچەکانیان دابین بکەن.”

لەباریە دواین رێكەوتنی هەرێم و بەغدا ئەو دو پەرلەمانتارە دەڵێن”سەرەڕای ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار لەلایەن بەغدادەوە بەڵام حکومەتی ھەرێم ھێشتا لە کاتی خۆیدا موچە دابەش ناکات و ھەروەھا موچەکەش بە لێبڕینی ٢١٪‏ دابەشدەکرێت، لە کاتێکدا بەڵگەی تەواو لەبەردەستە کە داھاتی ناوخۆو نەوت و خاڵە سنورییەکان لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداد دێت بەشی موچە دەکات بەبێ لێبڕین.”

غالب محەمەدو سەركەوت شەمسەدین داواش لە مستەفا كازمی دەكەن “چاودێرییەکی وردی ئەو پارەیە بکەن کە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی دەکەن كە دەبێت تەنیا بۆ موچە بەکاربھێنرێت، ھەروەھا دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ رابسپێرن بۆ وردبینی تەواوی داھاتی ناوخۆی هەرێم.”

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.