وردەكاری گیان لەدەستدانی ژنە پارێزەرێكی كورد لە توركیا دوای 238 رۆژ مانگرتن

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

ئەبرو تیمتك، پارێزەری كورد ئێوارەی دوێنێ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەستەمبۆل گیان لە دەستدا، ئەویش لە ئەنجامی ئەوەی 238 رۆژ مانی گرتبو لە خواردن كە لە  مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستی پێكردبوو.

ناوبراو پێشتر بە تاوانی ئەندام بوون لە رێكخراوی تیرۆرستی (كە دەسەڵاتی توركیا زیاتر بەرامبەر پەكەكە بەكاردەهێنێت) بە 13 ساڵ حكومدرابوو، ئامانجی لە مانگرتنەكەی گێرانەوە و جێبەجێكردنی دادپەروەری بوو بۆ توركیا.

لەلای خۆیەوە ” سەندیكانی میللی بۆ پارێزەران” لە راگەیەنراوێك هاوخەمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ئەو پارێزەرە دەربری و رایگەیاند بە زیندوویی لە دڵەكانمان دەمێنێتەوە چونكە قوربانی بەگیانی خۆیدا لە پێناو دادپەروەری.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.