رۆژاڤای كوردستان: ناوەرۆكی چونی شاندێکی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات بۆ رووسیا

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر

وەفدێكی بألای ئەنجومەنی سوریانی دیموكرات سەردانی مۆسكۆی پایتەخی رووسیایان كردووە و بریارە چەندین كۆبونەوە و دیدار ئەنجامبدەن.

وەفدێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات- مەسەدە بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد دوو رۆژە بە بانگهێشتێکی فەرمی لە رووسیایە. سیهانووک دیبۆ، ئەندامی شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات کە لە رووسیایە، ئەمڕۆ شەممە  رووداوی راگەیاندووە، “بڕیارە شاندەکە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل لە مۆسکۆ واژۆ بکات، یاداشتنامەکە چەند خاڵێکی تێدایە، تایبەت بە دیدی هەردوولا بۆ چارەی سیاسی لە سووریا”.

سیهانووک دیبۆ راشیگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانییەکەی، شاندەکەی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە مۆسکۆ چەند دیدارێکی دەبێ و یەکێك لەو دیدارانە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.