زانیاری نوێ لەبارەی چونی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

 جێگرى دووەمى سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، لەچەند رۆژى داهاتوودا شاندى هەرێم بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان سەردانى بەغدا دەکات،  بەڵام  تا ئێستا ڕوون نییە سەرۆکى حکومەت سەرۆکایەتى شاندەکە دەکات یاخود ئەو بەشدار نابێت.

بەپێی  هەواڵێكی رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق، د.بەشیرحەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە ، لە رۆژانی داهاتوو شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکەنەوە بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان کە پێشتر لەنێوان هەردوولادا ئەنجامدراون، ئەویش  بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن و لێتێگەیشتن لەبارەى پرسى بودجە و نەوت و خاڵە سنورییەکانەوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە، تا ێستا ڕوون نییە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت خۆی سەرۆکایەتى شاندەکە دەکات یان نا، بەڵام ئەوەی پشتراست كردەوە كە شاندەکە حکومی دەبێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.