وردەكاری كۆبونەوەیەكی ئەمرۆی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 368 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ئەمرۆ یەكشەممە دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان دەزگای هەڵبژاردنی ئەو دوو حیزبە گفتوگۆیان کردووە، لەبارەى پرۆژە یاساى هەڵبژاردن و پرۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق، هەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر ئەنجامدانى هەماهەنگى زیاتر.

هەر بەپێى زانیارییەکان كە ئێس ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە دەزگاى هەڵبژاردنى هەردوو حزب دەستبە زنجیرەیەک کۆبوونەوە بکەن لەبارەى دیاریکردن و رێککەوتن لەسەر هەماهەنگییەکانیان لەبارەى پرۆژەیاساى هەڵبژاردن و چۆنیەتى کارکردن لەگەڵ کۆمسیۆن لە عێراق، هاوکات بڕیاردراوە هەردوو فراکسیۆنى زەرد و سەوز لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و لیژنەى یاساى پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجام بدەن”.

ئەو كۆوبنەوەیە لەكاتێكدایە هێشتا لە ڕووی میدیایی ئەو دوو لایەنە وای پیشاندەدەن گرژی و ناكۆكی قوڵ لەنێوانیاندا هەیە، بەڵام وەك چاودێران ئاماژەی پێدەكەن لەكاتی مەترسیەكان كە بۆ پێگەی حیزبیان دروستبێت بە ئاسانی دەگەنە رێكەوتن، بەپێچەوانەی ئەوەی لەسەر دۆسیە نیشتیمانیەكان ناگەنە رێكەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.