ئەگەر گۆڕان وەڵامی داواكاریەكەی فراكسیۆنەكەیان له بەغدا بۆ كشانەوە لە حكومەت نەداتەوە چی دەكەن” پەرلەمانتارێك وەڵام دەداتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە

ستاندەر

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی ئەو راگەیەنراوەی كە لە 20ی ئاب وەك فراكسیۆنی گۆڕان بڵاویان كردەوە  رایدەگەیەنێت: ئێمە بەیاننامەیەکمان داوەتە بزووتنەوەى گۆڕان، ئەگەر گوێ بە داواکارییەکانمان نەدات دەستلەکاردەکێشینەوە. 

وتیشى: “خۆشبەختانە پاڵپشتییەکان و دەنگی ناڕازی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان سات بە سات زیاتر دەبن”. لە لێدوانێكی بۆ ئێس ئێن ئێن غالب محەمەد راشیگەیاندووە   “بابەتى پەیوەندیى کردنى من بەو لیستەى کە گوایە مستەفا کازمى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق پێکى دەهێنێت دوورە لە راستییەوە”.

جێی باسە لە 20ى ئاب، فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و نیگەرانییان دەربڕى لە ئەداى بزووتنەوەکەیان و نەکشانەوەیان لە حکومەتى هەرێم کە لە بەشێکیدا هاتووە، ” بە زووترین کات گۆڕان لەم بەشدارییە بێکاریگەرەى لە دەسەڵات بکشێتەوە و رووبکاتەوە جەماوەرەکەی، لەگەڵ سەرجەم هێز و کەسایەتییە چاکسازیخوازەکانی دیکەی هەرێم، دژی بێدادی و بەردەوامیی گەندەڵی و سەروەرنەبوونی یاسا فشاری جددی دروستبکەنەوە”.

.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.