بێبایەخبوونی خوێندن

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ئارام مجید

لەڕابردوو ئێستادا چەندین هۆکاری جۆراو جۆری وەک( نزمی ئاستی زانستی مامۆستا و خراپی منهەج و شێوازی فێربون۰۰۰۰۰) هەبوون بۆ بێبایەخکردنی خوێندن لە ناوەندەکانی زانکۆدا بەڵام لەهەمووی خراپتر ئەم دوو هۆکارەیە چونکە ئەوانی دیکە لەناو ئەم دوو هۆکارەدا شوێنیان دەبێتەوە:
یەکەم: کۆرسبوک
دووەم: خوێندن بەئۆنلاین

کۆرسبوک شوێنی بەخوێندنەوەی کتێب لێژکرد:
ساڵانی پێشتر ئاستی زانستی تێگەشتن و فێربووی خوێندکار لەزانکۆدا زۆرباشبوو چونکە خوێندکار ناچار دەکرا بخوێنێت و بەدوای کتێب و کتێبخانەدا بگەڕێت و بخوێنێتەوە و ڕاپۆرت و توێژینەوەی خۆی بکات٫ بەڵام ساڵ هاتوو چوو کۆرسبوک شوێنی بەو شێوازە فێربوونە لێژکردوو خوێندکاری دەستەمۆکرد لەوەی بەدوای فێربون و کتێبدا بگەڕێت چونکە وایلێکرابوو تەنها پشت بەکۆرسبووک ببەستێت بۆ بەدەست هێنانی دەرچوون و نمرەی بەرز ئیدی خوێندکار پێویستی بەخوێندنەوەی سەرچاوەی دیکە نەبوو بۆ دەوڵەمەندکردنی بیروهۆشی خۆی٫ تا وایلێهات خوێندکار لەبری کتێب و کتێبخانە تەنها کۆرسبوک بکاتە هاوڕێی خۆی و پشت لە کتێب و کتێبخانە بکات ئەمەش عەقڵیەتی خوێندکاری لەقاڵبدا بۆ فێربوون و ماندوو بون لەگەڕان بەدوای زانست و زانیاریدا۰

خوێندن لەڕێگەی ئۆنلاین دابڕانی خوێندکاری زانکۆ لە کتێب و کتێبخانە۰
راستە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام نابێت ئەم پێشکەوتنە لەسەر حسابی بێبایەخکرنی کتێب و کتێبخانە بێت۰ وەک پێشتر وتمان کۆرسبووک خوێندەوەی کتێبی نەهێشت و کتێب گرنگی جارانی لەدەستدا٫ لەئێستاشدا لەهەمووی کارەساتبارتر خوێندنە لەڕێگەی ئونلاینەوە٫ چونکە خوێندکار نەگوێدەگرێت و نەبەجوانی تێدەگات٫ ئەگەر خوێندن لەرێگەی ئۆنلاین و ئینتەرنێتەوە هۆکاری تێگەشتن و فێربوون بووایە ئەوا ئێستا خوێندەوار و نەخوێندەوار لەرێگەی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە بەباشی وەک یەک فێردەبوون بەڵام بەپێچەوانەوە ئەویش نەیتوانی شوێنی کتێب و کتێبخانە و فێربونی ڕووبەڕوو بگرێتەوە۰سەرئەنجام گەشتینە ئەو ڕاستیەی کۆرسبوک و خوێندنی ئۆنلاین کارەسات بەسەر سیستەمی فێربوون دەهێنێت گرنگی و بایەخ بۆ زانکۆ و کتێبخانەکان نایەڵێتەوە٫ وەک دەوترێت : هەرگیز کتێبی پیدی ئیف لەزەتی کتێبی بەردەستی نییە۰ئەمەش دەکرێت نمونەیەک سادەێت بۆ خوێندن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە٫چونکە هێندە خوێندکار لەناو پۆل و لەگەڵ هاوڕێکانی لەبەرامەر مامۆستا ئامادەی فێربونە هەرگیز خوێندن لەرێگەی ئۆنلاین ئو شوێنە پڕناکاتەوە۰

لەڕاستیدا ڕاستە لەئێستادا دۆخێکی نەخوازاو بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا لەئارادایە بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی خوێندن لەناوەدەکانی زانکۆدا پەکی بکەوێت و دوابخرێت٫خوێندکاری زانکۆ لەئاستێکدایە دەتوانرێت ناچاربەخۆپارێزی بکرێت٫ چونکە هۆڵەکانی خوێندن گەورەن خۆپارێزیش ئاسانترە ئەنجام دەستپێکرونەوەی دەوامی زانکۆکان لەکات و ساتی خۆیدا شتێکی گونجاوە و ئەکرێت گۆڕانکاری لەشوێ و کاتی خوێندندا بکرێت٫ بەڵام نابێت خوێندن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە شوێن بە فێربوونی ناوپۆل و ڕووەڕوو لەق بکات۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.