ئامانجێكی سەردانەكەی ماكرۆن بۆ عێراق كە پەیوەندی بە كوردستان هەیە ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە ئیمانیۆل ماكرۆن رۆژی چوارشەممە بگاتە عێراق و لەگەل هەریەك لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقیەكان یەكێك لە تەوە سەرەكیەكانی گفتوگۆی ماكرۆن بریتیە لە  لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم‌و عێراق دەكرێت، كە فەرەنسا دەیەوێت لەو چوارچێوەیە هاوكاری بەغدا بكات.

بەشێكی تری ئامانجی سەردانەكە تاوتوێی بەهێزكردنی پەیوەندی ئابوری عێراق و فەرەنسایە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە هەفتەی رابردوو فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا بەهەمان شێوە سەردانی بەغدای كرد و لەگەل بەرپرسانی عێراق و هەرێم تاوتوێی رێوشوێنەكانی رێگری لە هێرشەكانی توركیای بۆ ناوچە سنوریەكانی هەرێم و عێراق كردبوو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.