ناوەرۆكی كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 801 جار بینراوە 0 سەرنج
kazmi

ستاندەر

لەبارەی ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و  هەردوولا  جەخت لەوە دەكەنەوە کار دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراقیان کردووە، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی ئابووری و چۆنیەتی ڕوبەڕوبوونەوەی کراوە.

، تاوتوێی گیرو گرفت و دۆزە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد، وەکچۆن تاوتوێی جموجۆڵەکانی داعشیشیان لە هەرێم و عێراقدا کرد.

بەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی و پێویستی ژیانی هاوبەش لەنیوان تەواوی پێکهاتە و لایەنەکاندا کراوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش.

سەرۆكایەتی هەرێم دەشڵێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاریکاری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەر داعشدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *