كازمی هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ دەركردنی سوپای توركیا ” فەرەنسا دەستپێخەریەكی نوێی بۆ هەرێم و بەغدا هەیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریكی، مستەفا كازمی لەكاتی كۆبونەوەی لەگەل نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نارەزایی خۆی پیشانداوە بەرامبەر دەستدرێژیە بەردەوامەكانی توركیا لە سنوری خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەتایبەت كە لەماوەی راپردوو لە هێرشێكی فرۆكەی توركی دوو ئەفسەری عێراقی كوژران.

مستەفا كازمی كە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتوە، یەكێك لەو مەلەفانەی كاری لەسەر دەكات گێرانەوەی سەروەری تەواوە بۆ خاكی عێراق، بۆ ئەوەش لە كۆبونەوەی لەگەل دۆناڵد ترەمپ و ئیمانیۆل ماكرۆن باسی پێشێلكاریە بەردەوامەكانی توركیای لە خاكی عێراق كردوە.

كازمی دەستی بە هەڵمەتێكی پشتیوانی بۆ وەدەرنانی سوپای توركیا كردووە بۆ ئەوەش لەگەل ئەمریكا و فەرەنسا و وڵاتانی عەرەبی هەولەكانی دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی و یەكخستنی هەوڵەكان لەو چوارچێوەیە.

بەگوێرەی لێكدانەوەی پسپۆران ئەو هەولە چڕەی كازمی و نیشاندانی پشتیوانی لەلایەن فەرەنسا بۆ گێرانەوەی سەروەری بۆ عێراق، وای كردووە توركیا توشی قەلەقی بكات.

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریكی بەگومانەوە سەیری بڕیاری سەردانی  سەرۆكی هەرێم دەكات بۆ توركیا پێی وایە ناڕوونە كە ئایە پێشتر بەرنامە بۆ دارێژراو بوە یان لەناكاو بوە، بۆ ئەوەش لێدوانی لەسەر چاوەیەكی هەرێم وەرگرتوە كە بە قسەی ئەو پێشتر بەرنامەی بۆ دانراوە.

لەلایەكی تر رەمزی ماردنی توێژەی پەیمانگی شیكاگۆ بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە پێدەچێت سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا بەهۆی سەردانی ماكرۆن بۆ عێراق بوبێت.

دەشلێت فەرەنسا بەهۆی پێگەكەی دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ بگێرێت بۆ نێوەندگیری لەنێوان بەغدا و هەولێر بەجۆرێك توركیا ناتوانێت ئەو رۆڵە بگێرێت، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كورستان گرنگە. دەشلێت پێشتر فەرەنسا لەكاتی ریفراندۆم و تێكچونی پەیوەندی هەرێم و بەغدا رۆڵێكی گرنگی گێرا بۆ چاككردنەوەی پەیوەندی ئەو دو لایەنە.

چاودێرانی سیاسی ناوخۆی هەرێمیش ئەو سەردانە لەناكەوەی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا بە فشاری ئەردۆغان دەبینن، مەسعود عەبدولخالق لەمبارەیەوە رایگەیاند” نەك كارەسات بەڵكو ئینتیحارە ئەگەر هەرێم پشتگیری فەرەنسا بە توركیا بگۆڕێتەوە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.