نهێنی رازی بونی توركیا بە رێكەوتنی هەرێم و بەغدا دوای سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان لەسەردانەكەی بۆ توركیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم رەزامەندی توركیای وەرگرتووە بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس بڵاویكردۆتەوە لە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، ئەنكەرە  گڵۆپی  سەوزی بۆ رێككەوتنی هەولێر و بەغداد هەڵكردووە، چونكە پێشتر توركیا نەیدەویست دوای رووداوەكان لە ناوەرۆكی رێككەوتنەكە ئاگاداربكرێت بەتایبەت چەند خاڵێكی رێككەوتنەكە كە پەیوەستبوو بە فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و پرسی ئیدارەدانی هاوبەشی دەروازە سنورییەكان بە تایبەت ئەو دەروازانەی هاوسنوری توركیان، بەڵام ئێستا بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی ئاشكرا بكرێت، توركیا ئامادەیی نیشانداوە كە هیچ لەمپەڕێك بۆ رێككەوتنی حكومەتی هەرێمی  كوردستان و حكومەتی عێراق دروستنەكات، ئیدی نازانرێت لە بەرامبەردا توركیا چی دەوێت یان بەڵێنی چی پێدراوە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوە بڵاویكردۆتەوە هەرچەندە نەنوسراوەتەوە ، بەڵام هێڵە ستراتیژییەكانی تا رادەیەك رێككەوتنیان لەسەركراوە، بەتایبەت لە دۆسێی داهاتی دەروازە سنورییەكان و دۆسێی نەوتدا، بەجۆرێك كە هەرێمی كوردستان رێگەی پێدەدرێت رۆژانە تا 650 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، لەو ژمارەیەش داهاتی 250 هەزار بەرمیلی دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد  ئەوەشی كەدەمێنێتەوە هەرێمی كوردستان بۆ دانەوەی قەرز و خەرجی كۆمپانیاكان بەكاری دەهێنێت، لەگەڵ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییەكان بەوپێیەی كە ئەو بەشە پارەیەی بڕیارە بەغداد مانگانە رەوانەی بكات لە 320 تا 360 ملیار دینار دەبێت و ئەوەش تەنها بەشی مووچە ناكات.

هاوكات پێشتر لەبارەی دەروازە سنورییەكانەوە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی بڵاوكردەوە كە  چەند خاڵێكی پەیوەست بوو بە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرابوو كە پشتبەستن بە پێناسەی گومرگی یەكگرتوو لەنێوان دەروازەكانی هەرێم هاوشێوەی تەواوی دەروازەكانی دیكەی عێراق، هەروەك بڕیاردرابوو بە هاوردەكردن بەپێی یاسای هاوردەكردنی عێراقی فیدراڵ لەو دەروازانەی كە دەكەونە هەرێمی كوردستانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.