ستاندەر
ئهندامێكی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند پێویستە بهدواداچوون بكرێت بۆ ئهو بڕه پارانهی بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهی كۆرۆنا پێشكهش كراون یان كۆكراونهتهوه، ئەوەش بەهۆی هەبونی گومان لە خەرجكردنی.
بهرزان حامد ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانیلەمبارەیەوە رایگەیاندووە: پێویستە ئەو پارانەی کەلەسەرەتای دەسپێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیەوە لە پەتای کۆرۆنا بۆ شارو شارۆچکەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین کراون لە بودجەی فریاگوزاری لە ژێر چاودێری ئەنجومەنە خۆجێییەکان و فەرمانگەکانی چاودێری داراییدابن و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی خەرجکردن و شێوازی دابینکردنی پێداویستیە هەنوکەییەکان بکرێ ،چونکە لە ڕابردوودا لە بابەتی بودجەی وشکەساڵیدا کۆمەڵێک کەس تێوەگلان و هێشتا کەیسی هەندێکیان لەدادگاکان یەکلایی نەبۆتەوە.