بۆچی جێگرانی سەرۆكی هەرێم بەشداری وەفدەكەی توركیا نەبوون

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

ستاندەر

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەوەی بۆچی جێگرانی سەرۆكی هەرێم بەشداری وەفدەكەی سەرۆكی هەرێمیان نەكرد بۆ توركیا، رایدەگەیەنێت لە سەر ئاستی دیدارە نێودەولەتیەكان عورفێك، رێنماییەك یان یاسایەك نیە كە هاوسەنگیەك هەبێت و جێگرانی سەرۆكی هەریم بەشداری سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بكەن بۆ توركیا.

وتیشی كاتێك پێویست بوە ئەوان لە شاندەكان هەبونە بۆ نمونە لەسەردانی بەغدا لە كۆبونەوە لەگەل سەرۆك كۆمار وسەرۆك وەزیران و چەندین كۆبونەوەی تری فراوان بەشدار بوونە بۆیە ئەوە بۆچونێكی هەڵەیە كە بپرسرێت بۆچی جێگرانی سەرۆكی هەرێم لەسەردانی توركیا لەگەل نەبوونە.

جێی باسە جگە لە بەشداری نەكردنی جێگرانی سەرۆكی هەرێم، هیچ بەرپرسێكی سەرۆكایەتی هەرێم لە یەكێتی و گۆڕان بەشدار نەبوونە لەسەردانەكە، لەكاتێكدا لەگەل وەفدی عیراق بۆ ئەمریكا بە سەرۆكایەتی كازمی نوێنەرانی گۆڕان و یەكێتی لە پیكهاتەی شاندەكە هەبوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.